سەردێڕ:

جەزائیر.. هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2019-12-12

498 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هاوڵاتییانى جەزائیر روویان لە سندوقەکانى دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنى هەشتەمین سەرۆکى وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ نزیکەى  ٢٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتى لە جەزائیر کە مافى دەنگدانیان هەیە، بۆ هەڵبژاردنى یەکەم سەرۆکى وڵات لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە لە ئازارى رابردوودا روو لە سندوقەکانى دەنگدان دەکەن.

هاوکات پێنج پاڵێوراو لەلایەن دەستورى ئەو وڵاتەوە ڕێیان پێدراوە بۆ گەیشتن بە کۆشکى سەرۆکایەتى کێبڕکێ بکەن، کە بریتین لە:

عەبدولعەزیز بلعید سەرۆکى بەرەى سەربەخۆ، عەلى بن فلیس پاڵێوراوى پارتى سەربەخۆ، عەبدولمەجید تەبوون پاڵێوراوى سەربەخۆ، هەروەها عەبدولقادر بن قەرینە سەرۆکى بزوتنەوەى بنیاتنانەوەى نیشتمانى، عزەدین مەیهوبى ئەمیندارى گشتى گردبوونەوەى نیشتمانى دیموکراتى.

هەڵبژاردنى ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە خۆپیشاندان و نارەزایى لە دژى پالێوراوەکان لە بەشێکى شارەکانى جەزائیر بەردەوامە و چالاکانى خۆپیشاندانەکانیش داوادەکەن بایکۆتى هەڵبژاردنەکە بکرێت.

دواى هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى جەزائیر، دەسەڵاتەکان لە سەرۆکى کاتى ئێستا کە عەبدولقادر بن ساڵحە وەردەگرێت.

عەبدولقادر بن ساڵح، لە ئازارى رابردوودا بووە سەرۆکى کاتى دواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولعەیز بۆتەفلیقە بەهۆى فشارەکانى خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانى ئەو وڵاتە.

ب.ب