سەردێڕ:

کارەبای سلێمانی دانیشتوانی گەڕەکی ڕاپەڕین ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-11

15340 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانى  ڕایگەیاند، بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکەوە کارەبای ئەو ماڵانەى دەکەونە سەر فیدەری ١٠٥ لە گەڕەکی ڕاپەرین  بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەبڕێت.

کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەک لە گەڕەکى ڕاپەرین، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو (فیده‌ری ١٠٥ و ١٠٥ ی مساعد و دوو محاویلەی فیدەری ١٠٣)، سبەی کارەبایان نابێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، "له‌ كاتژمێر ( ٨ی به‌یانی بۆ٤ ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان."

روونیشیکردووەتەوە، لە دوو ڕۆژی رابردوودا بەهۆی بارانبارینەوە نەتوانرا کاربکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە گەڕەکەکانى پارێزگاى سلێمانى وشارۆچکەکانى دەوروبەرى، بەستنى پیوەرى زیرەکى کارەبا دەستیپێکردوە.