سەردێڕ:

گەرمیان.. ژمارەیەک کادیرى یەکێتى دەستیان لە کارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2019-12-11

36740 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک کادیرى یەکێتى لەگەرمیان ڕایانگەیاند، چەند کەسێك لە پێناو بەرژەوەندى خۆیان بەناوى بنەماڵەى مامەوە ئەوەى ناعەدالەتى بێت دەیکەن، بۆیە ئەوان بریارى وازهێنانیان داوە لەوحیزبە.

ژمارەیەک کادیرى یەكێتی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمرۆ چوارشەمە بڵاویانکردەوە دەڵێن، "هەموان بەنیازى نوێبونەوەو ئەنجامدانى چاکسازى بوین لەڕیزەکانى یەکێتیدا،  بەڵام دوورلە چاوەڕوانییەکان هەندی کەس لە بنەماڵەى مام جەلال ئەوەى وەک ئەوان بیرنەکاتەوە بە یەکێتى نازانن".

ڕاشیانگەیاندوە، "دەبوایە هەموولایەك ڕیزەکانى ناو یەکێتى وەک بیلبیلەى چاو بپارێزن، بەڵام لە دوایی نەمانى مام جەلال ڕیزەکانى ناو یەکێتى نەپارێزرا و دەرگاى ماڵە گەورەکەى یەکێتیش لەسەر هەموودڵسۆزەکانى یەکێتى داخرا".

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە بەرئەوهۆکارانەى ئاماژەى پێدراوە،  بڕیاریانداوە دەست لە کارکبێشنەوە لە ڕیزەکانى یەکێتى و لە ئێستاشدا خۆیان بە ئازاد دەبینن لە ناوهەرپارتێک درێژە بەکارى حیزبى وسیاسى خۆیان بدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەک ئامادەکارى بۆکۆنگرەى چوارەمى یەکێتى، دوێنێ سێشەمە کۆنفرانسی ناوخۆى ئەو حزبە بەڕێوەچوو کە لە تەمەنى دامەزراندنییەوە  تا ئێستا،  ئەمە چوارەمین کۆنگرەیەتى بیبەستێت وکۆتا کۆنگرەش لە ساڵى ٢٠١٠بەڕێوەچووە.