سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-11

88882 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی شەو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و سبەی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لەکاتی شەودا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى  ١١ بە ٥پلە دەبێت، دهۆک ١٢ بە ٤پلە دەبێت و  کەرکوکیش ١٧ بە ٩ پلە دەبێت.