سەردێڕ:

ئەمریکا.. لە هێرشێکی چەکداریدا شەش کەس کوژران

سێ کەسیان مەدەنی بوون
هێزە ئەمنییەکانی ویلایەتەکە، سەرقاڵی شەڕن لەگەڵ دوو چەکدارەکەدا لەوکاتەی لە مارکێتێکی میوەفرۆشتندابوون
فۆتۆ: میدیاکان
2019-12-11

4518 جار خوێندراوەتەوە

لە هێرشێکی چەکداریدا لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا، شەش کەس کوژران کە یەکێکیان ئەفسەری پۆلیسە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی نیوجێرسی،  دوای ئەوەی ئەفسەرێکی پۆلیس  ویستویەتی ئوتومبێلێکی جۆری ڤان بپشکنێت کە لەسەر شەقام ڕاوەستاوە سەرنشینەکانی کە ژن و پیاوێک بوون لەناو ئوتومبێلەکەوە دەسڕێژییان لە ئەفسەرەکە کردووە و کوشتویانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان بەرەو مارکێتێکی میوەفرۆشتن هەڵهاتوون و لەوێوە لەگەڵ پۆلیسی شارەکە ڕووبەڕووبوونەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەسی مەدەنی دیکە و دوو چەکدارەکەش دەکوژرێن، ئەوەش جگە لە برینداربوونی دوو پۆلیسی دیکە.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێکدا باسی لەوەکردووە، ئەوان زانیارییان لەبارەی هێرشەکەوە بەدەستگەیشتووە و لەگەڵ ئەوەی بە وردی چاودێری دۆخەکە و هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان دەکەن بۆ لەناوبردنی ئەو چەکدارانە، بەڵام سەرەخۆشی و نزای خۆیان پێشکەشی قوربانییەکان و خێزانەکانیان دەکەن.