سەردێڕ:

ئێران داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی ئەمریکا نەکەن

فۆتۆ: 
2019-12-11

1211 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى ئێران داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی ئەمریکا نەکەن و هۆشداری دەدات لەبارەی دەستگیرکردنیان لەلایەن  ئەمریکاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، پێویستە هاوڵاتیانی ئێران وریابن و سەردانی ئەمریکا نەکەن بە تایبەت زاناکان و ئەوانەی پێگەیان لە ئێراندا هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ بەشداریکردنیشبێت لە کۆڕ و کۆنگرە ئەکادیمی و جیهانییەکانیش.

وەزارەتەکە  هۆکاری بڕیارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دەسەڵاتەکانی ئەمریکا "بەبێ هیچ هۆکارێکى دیار هاوڵاتیان و زانایانی ئێرانی دەستگیردەکەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا دەیان هاوڵاتی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراون کە زانایان و سەرمایەدارانیشی تێدایە و  زۆرینەیان بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران دەستگیرکراون.

هاوکات ئێرانیش چەند کەسایەتی و سەرمایەدار و  سەربازى ئەمریکی دەستگیرکردووە و ئەمریکا داوای ئازادکردنیان دەکات و لە ماوەی ڕابردووش هەردوولا دیل بە دیلیان بە دوو کەس کرد.