سەردێڕ:

ئەندامێکى لیژنەی دارایی: ٤٨ ترلیۆن دینار کورتهێنان لە بودجەی٢٠٢٠ى عێراقدا هەیە

فۆتۆ: 
2019-12-10

2614 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ٤٨ ترلیۆن دینار کورتهێنان لە بودجەی ٢٠٢٠دا هەیەو پەسەندکردنى بودجە دوادەخات.

حەنین قەدۆ ئەندامى لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى فەرمیى عێراقییە رایگەیاند، ئەو بڕە کورتهێنانە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، ڕەنگە ببێتە هۆی درووستکردنی کێشە بۆ بودجەى گشتى ساڵی داهاتوو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەنگدان لەسەرى دوابخات".

راشیگەیاندووە، "بە دوای سەرچاوەی دارایى نوێدا دەگەڕێن بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەى گشتى، کە زیاترە لە ١٥٠ ترلیۆن دینار"

ئاماژەی بەوەشداوە " قەرزەکەڵەکەبووەکان و تێچوونە بانکییەکان و موچەی فەرمانبەران، بەشى وەبەرهێنان لە بودجەکەدا کەمدەکاتەوە.

وتووشییەتی، "بودجەى گشتی ڕووبەڕووی کێشەی دەنگدان دەبێتەوە لە پەرلەمان، و لە ماوەیەکی دیاریکراودا ناتوانرێت چارەسەری کەمکردنەوەى ئەو بڕە کورتهێنانە بکرێت، کە بە ٤٨ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە".