سەردێڕ:

دایکی چیچەک کۆبانی: لە زیندانی تورکیادا ئەشکەنجەی کچەکەم دەدرێت

فۆتۆ: 
2019-12-10

41741 جار خوێندراوەتەوە

دایکی چیچەک کۆبانی ڕایگەیاند، کچەکەی لە زینداندا چارەسەری بۆ ناکرێت و هێشتاش، شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە ماوە.

واحیدە تەمۆ، دایکی چیچەک کۆبانی بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاندووە، دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیویەتی کچەکەی لە زیندان ببینێت کە دەرمانەکانی تەواوبووە و بەرپرسانی زیندانەکە بۆی نوێ ناکەنەوە و هاوکات، شوێنەواری ئەشکەنجەشی بە جەستەیەوە بینیوە.

ڕاشیگەیاند، کچەکەی پێش چارەسەرکردنی دەستگیرکراوە و ئێستاش لە دوولاوە قاچی بریندارە و توانای جواڵاندنی قاچەکانی نییە.

دۆزگین تەمۆ کە بە چیچەک کۆبانی ناسراوە، لە ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا لەلایەن گروپە چەکدارە هاوشانەکانی تورکیا و لە گرێسپی، ڕۆژئاوای کوردستان بە برینداری دەستگیرکرا و هەرئەوکاتیش، گرتەڤیدیۆی دەستگیرکردنەکەی بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبوویەوە. لە ئێستاشدا، لە زیندانی شاری ئورفە لە باکوری کوردستان، تورکیا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیدا" بەندکراوە.



‌بەپەلە