سەردێڕ:

​سلێمانى.. پێشانگاى کشتوکاڵ و پیشەسازى خۆراک کرایەوە

فۆتۆ: 
2019-12-10

1557 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ لە سلێمانى پێشانگایەکى نێودەوڵەتى لە ژێرناوى ژیانەوەى خاک و خەڵک کرایەوە و بۆماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.  

حەسەن ڕەحیم بەڕێوبەرى پێشانگای نێودەوڵەتى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانى کاتژمێر ١٠ بە بەشدارى ١٠٥ کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆى هەرێمى کوردستان پێشانگایەکى نێودەوڵەتى بۆ بەرهەمە خۆراکى و پیشەسازیەکان کرایەوە.

ڕاشیگەیاند، زۆرینەى کۆمپانیا بەشداربوەکان ناوخۆین و لە پێشانگاکەدا بەرهەمە خۆماڵییەکان نمایش دەکەن و بۆ ماوەى چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم پێشانگایە هەوڵێکە بۆبازاڕکردنى بەرهەمى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و برەودان بە ئاوەدانکردنەوەى کورددستان وداواشى کرد زۆرترین کەس سەردانى پێشانگاکە بکات لە هەموو سێکتەرەکاندا بۆ ئاشنابون بەبەرهەمەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەرێمى کوردستان هەمیشە مەترسى لەسەرە بەتایبەت لەلایەن وڵاتانى دراوسێیەوە بەتایبەت وەک کاردانەوەیەکى سیاسی هەمیشە پەنادەبرێت بۆ داخستنى دەروازە سنورییەکان و ئەوەش وادەکات مەترسى گرانبونى نرخ دروست بێت و حکومەتیش هەوڵى جدى نەداوە بۆ ناساندن و گرنگیدان بە بەرهەمى ناوخۆى کوردستان.