سەردێڕ:

چیرۆكی ئەو سەرۆكەی لەبەر پێگەكەی تاوانی دەستدرێژیكردنەسەر كچەكەی شاردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-09

9830 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی پێشوی ئوسترالیا، لەبەرپۆستەكەی خۆی داوای لە ڕۆزلینی كچی كردووە ئەو ڕووداوە بشارێتەوە كە تێیدا دەستدرێژی كراوەتە سەری.

ئاژانسی بی بی سی بەریتانی بڵاویكردەوە، ڕۆزلین دیلۆن كچی سەرۆكی پێشوی ئوسترالیا، لەلایەن بێل لندیریۆوە كەئەندامی حزبەكەی باوكییەتی دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر و باوكیشی لەبەر لەكەدارنەبوونی كەسایەتی خۆی وەك سەرۆكێك داوای لێكردووە ئەو بابەتە بشارێتەوە و باسی لێوە نەكات.

ڕۆزلین بە ئاژانسەكەی وتووە "داوای یاسایی لە دژی باوكی تۆماركردووەو داوای چوار ملیۆن دۆلاری لێدەكات"، ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، لەوكاتەی لەنوسینگەكەی لندیریۆ كاریكردووە، لندیریۆ دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری و باوكیشی لەبەر ئەوەی كاندیدی هەمان حزبەكەی لندیریۆ بوو بۆ سەرۆكایەتی ئوسترالیا و لەبەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، داوای لێكردووە بابەتەكە بشارێتەوە.

كچی سەرۆكی پێشوی ئوسترالیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لندیریۆ سێ جار دەستدرێژی كردووەتە سەری و ئەویش باوكی لەبابەتەكە ئاگاداركردووەتەوە بەڵام باوكی پێیوتووە "لەئێستادا نایەوێت ئەو جۆرە كێشانە ببێتە بابەتی میدیاكان، چونكە ئەو كار بۆ ئەوە دەكات ببێتە سەرۆك".

باوكی ڕۆزلین ناوی هۆكی دووەمە و سیاسەتمەدارێكی دیاری ئوسترالیایە و لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا سەرۆكی ئەو وڵاتە بووە.

إ.م