سەردێڕ:

باکوری کوردستان.. دوو کارمەندی ئاسایشی تورکیا کوژران

فۆتۆ: 
2019-12-09

2396 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لە شرنەخ لە باکوری کوردستان دوو كارمەندی ئەمنی تورکیا گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیكەش برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگاری شرنەخ ، "بۆمبێکی چێنراو لە گوندێکی پارێزگاکە کە لەلایەن پەکەکەوە دانراوە، تەقیوەتەوە بە تیمێکى پوچەڵکردنەوەی میندا". 

ئەوەشی وتووە، " بەهۆی تەقینەوەکەوە  دوو كارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەستداوە  و حەوتی دیكەیش برینداربوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى چوار ساڵە  پڕۆسەى ئاشتى نێوان پەکەکە و تورکیا  وەستاوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولا بەردەوامە.