سەردێڕ:

چەند هەنگاوێکی ئاسان بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە

فۆتۆ: 
2019-12-09

4593 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری "فرویندین"ی ئەڵمانی، چەند ڕێگایەکی باسکردووە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە دژی ڤایرۆسەکان.

ئەو ڕێگایانە لە چەند ڕاهێنانێک پێکدێن، کە بە هۆیەوە دەتوانرێت بەرگری لە دژی ڤایرۆسەکان پەیدابکرێت و جەستە دژی ڤایرۆسەکان بووەستێتەوە، ئەو ڕێگایانەش بریتین لە:

کۆنتڕۆڵکردنی شێ لە ماڵدا:

 هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی شێدارکردنی ماڵەکانیان دژی ئەو نەخۆشییانە بوەستنەوە کە بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە توشی دەبن، بەشێوەیەک ڕێژەی شێ لە ناو ماڵەکانیاندا لە %٥٠ کەمتر نەبێت.

 هاوکات بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی "برینستۆن"، ڤایرۆسەکان لە هەوای وشکدا بە زووی گەشەدەکەن، لەپاڵ ئەوەشدا وشکی گیرفانەکانی قوڕگ و لووت وا دەکات ڤایرۆسەکان بە ئاسانی لێوەی بچنە جەستەوە.

 وەزرشکردن:

 ئەو کەسانەی کە وەزرشدەکەن، جەستەیان ئاسانتر و باشتر ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکان دەبێتەوە، ئەو کەسانەی کە ٦٠ خولەک لە هەفتەیەکدا دوو جار یان سێ جار وەرزش ئەنجامدەدەن، کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەبنەوە، هاوکات دەتوانرێت بەهۆی بەپێڕۆشتن ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک سیستمی بەرگری لەش بەهێزتربکرێت.

 سیستمی خۆراکی تەندروست:

 چەندین جۆری خۆراک هەیە کە دەتوانن سیستمی بەرگری لەش بەهێزبکەن، هاوکات لە ناو ڤیتامینەکانیشدا ڤیتامین "سی" دەتوانێت کاریگەرییەکی باشی هەبێت لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگی لەشدا، ڤیتامین "سی"ش، لە میوە ترشەکاندا هەیە، هەروەها سیلینیۆم کە لە چەرەساتدا هەیە، لەگەڵ ڤیتامین "دی" کە لە چەوری ماسیدا هەیە، زینکیش کە لە شۆفاندا هەیە، لەگەڵ ئاسن کە لە گۆشتی سووردا هەیە.

 دۆخی دەروونی باش:

 توێژینەوەیەک لە زانکۆی "کەنتاکی" دەری خستووە، دەکرێت سیستمی بەرگری لەش بەهێزتربێت لەو کەسانەدا کە گەشبینن و بە ئەرێنی بیردەکەنەوە، لە هەمانکاتدا ترس و دڵەڕاوکێ، سیستمی بەرگری لەش لاوازدەکەن، بۆیە پێویستە کەسەکان هەستن بەو کارانەی دڵخۆشییان دەکات، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی بەزرکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ لە خوێندا، کە ئەویش بە سوڕانەوەی ڕێگری دەکات لە پێکهێنانی خانەی بەرگری.

هـ. ئـ