سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کارمەندێکی هاتوچۆ لە بازاڕدا یادی لە دایکبوونی بۆ دەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-09

6051 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە بە یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایكبوونی ڕێز لە کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەنێت.

لەناو جەرگەی بازاڕی شاری کۆیە، کە پێشتر پێی دەوترا فولکەی حاجی قادر، لەسەر مێزێک خواردن و خواردنەوەی یادی لەدایکبوون کە کێکێکە و ناوی کارمەندەکەی لەسەرە دانرا، زۆرێک لە کارمەندانی هاتوچۆی ئەو بەڕیوەبەرایەتیە بۆ پیرۆزبایی لەدەوری وەستان و یادی لەدایکبوونی کارمەندەکە کرایەوە.

بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی شەھید جەعفەر لە کۆیە بە پێشکەشکردنی میوزیك بەشداری یادی لەدایکبوونی ئەو کارمەندەیان کردەوە.

ڕێبین مەحمود کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی کۆیە و شۆفێری ماتۆڕسکیلە، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٩/١٢/٩ یادی لە دایكبوونیەتی و لە کاتی ئەرکەکەیدا ئەم یادەی بۆ کرایەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا یادی لەدایکبوونەکەی ئەو کارمەندە ببینە: