سەردێڕ:

‏‎‏‎ ڕەگەزنامەی سلێمانی: کارتی نیشتمانی ٨٩ هەزار کەس تەواوبووە

فۆتۆ: 
2019-12-09

24095 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ٨٩ هەزار کارتی نیشتمانی هاوڵاتیان تەواوبوون و داواشدەکات، ئەو هاوڵاتیانە  بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانی دەزگاکانیان بکەن.

ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، ‏"داواكارین له‌و هاوڵاتیانەی  کە لە  بەرواری ٢٠١٩/١٢/١ ھاتون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە لە رۆژی چوارشەممە  بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١  له‌ كاتژمێر  ٢ی پاش نیوه‌رۆ بۆ كاتژمێر ٥ی ئیواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگەیە‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردووه‌ بۆَ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتەکانیان".

هاوکات شێرکۆ ئەحمەد بەرێوەبەری کاروباری کارتی نیشتیمانی سلێمانی رایگەیاندووە، "ئەو کارتانەی کە گەراوەتەوە ٨٩ ھەزار کارتی نیشتیمانین ئەمەش بۆ ئەوەی کارتی ساڵی ٢٠١٩ دوا نەخرێت بۆ ساڵى ئایندە".

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە پێویستە هاوڵاتیان ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ و پێناسی‌ باری شارستانی‌ پسولەی وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکەی پێبێت هەروەها ناوی ئەو کەسەی کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە".