سەردێڕ:

نوێنەری هەرێم لە ئێران: یانزە تۆمەتبار لەسەر خێزانە هەڵەبجەیەکە دەستگیرکراون

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران
فۆتۆ: 
2019-12-09

13001 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند، یانزە کەس لەسەر دەرمانخواردکردن و سوتاندنی خێزانە هەڵەبجەییەکە دەستگیرکراون.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند، "لەسەر رووداوکەی خێزانە هەڵەبجەیەکە یانزە تۆمەتبار دەستگیرکراون و کە سیانیان تۆمەتباری سەرەکین و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە."

هاوکات، موحسین باقی برای هێمن باقی کە لە ڕووداوەکەدا خۆیی و هاوسەر و خەسووی هەوڵی سوتاندنیان درا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "تەندرووستی هێمنی برام و خەسوی باشترە، بەڵام چیای هاوسەری براکەم باش نییە و لە ئێران لەژێر چارەسەردایە".

بەپێی زانیارییەکان، دۆخی تەندرووستی خەسوی هێمن باشترە و توانیویەتی تاوانبارانی ڕووداوەکە بناسێتەوە.

هێمن کارمەندی گرێبەستی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەیە و بەوهۆیەشەوە کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە گردبوونەوە و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، کوێستان ئەکرەم ڕایگەیاند، "یەک کاتژمێر دەواممان ڕاگرت و گردبوینەوە بۆ ئیدانەکردنی ئەو تاوانەی دەرهەق بە هێمن و خێزانەکەی کراوە".

ئەمەش لە کاتێدایە، لە سەرەتایی ئەم مانگەدا، ژن و پیاوێکى دانیشتووى پارێزگاى هەڵەبجە، دواى ئەوەى بۆ چارەسەرى نەخۆشى سەردانى ئێرانیان کرد، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە دەرمانخواردکران و دواتر سوتێنران.