سەردێڕ:

شوان عادل بە کەفالەت ئازادکرا

فۆتۆ: 
2019-12-09

4259 جار خوێندراوەتەوە

دادگا بە بارمتەی دارایی (کەفالەت) شوان عادل وەک بەرێوەبەری ئێن ئاڕ تی ئازادکرد.

کەمێک پێش ئێستا، شوان عادل وەک بەرێوەبەرى ئێن ئاڕ تى بە بڕیارى دادوەر ئازادکرا.

دواى ئازادبوونى، شوان عادل لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، کەناڵى ئن ئاڕ تى پیشەییانە کارى خۆى کردووە و تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەلایەن لایەنى سکاڵاکارەوە لەسەر کەناڵەکە ساغ نەبووەتەوە و هەموو بەڵگەکان لە بەرژەوەندى ئێن ئاڕ تى بووە.

دوێنێ یەکشەممە، لەسەر سکاڵای سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، شوان عادل وەک بەرێوەبەری ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سەرۆکى زانکۆی سلێمانی، بۆ بەرزکردنەوەى پلە زانستییەکەی، چەند توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ساختەدا بڵاوکردووەتەوە.