سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: پۆلیسێک برا و براژنەکەی لەناو بنکەی پۆلیسدا کوشت

گرافیکی هەواڵی NRT
فۆتۆ: NRT
2019-12-09

16381 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گەرمیان حەمەی پوور، گەرمیان

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە ناو بنکەی پۆلیسی کفری پۆلیسێک برایەک و براژنەکەی کوشتووە
.

عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیس بە سودوەرگرتن لەوەی کە چەکی پێبووە، لەناو بنکەی پۆلیسی کفریدا هەریەک لە برا و براژنی خۆی کوشتووە.

روونیشیکردەوە، "لە ئێستادا تاوانبارەکە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە."

ڕاشیگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری ئەو کوشتنە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و دوو تۆمەتباری دیکەش بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیرکراون.