سەردێڕ:

پێنجوێن.. بەشێک لە هاوڵاتییان دژی کەمبوونەوەی کارەبا گردبوونەوە

رێگاى سەرەکى مەرزى باشماخیان داخستووە
فۆتۆ: 
2019-12-09

2107 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتییانى پێنجوێن لە دژی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی گردبوونەوە و شەقامى سەرەکى پێنجوێن مەرزى باشماخیان داخستووە.

هاوڵاتییانى ناوچەکە بۆ ئێن ئاڕ تى رایانگەیاند، رێگە دەگرن لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە ناوچەکەیاندا تێپەربن، وەک خۆیان دەڵێن کارەباى نیشتمانییان کەمبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نەوتى سپى دابەشنکراوە لەکاتێکدا ناوچەکەیان یەکێکە لە ناوچە ساردەکانى هەرێم و دبوایە لە پێش ناوچەکانى دیکەوە سوتەمەنى وەربگرن.

ب.ب

لە گردبوونەوەکەدا هاوڵاتییانى پێنجوێن خیوەتیان لەسەر شەقامەکە هەڵداوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا وەڵامیان نەدرێتەوە شەقامە چۆڵ ناکەن.