سەردێڕ:

چوار موشەک ئاڕاستەی فرۆکەخانەى بەغدا کرا

برینى دووانیان سەختە
فۆتۆ: 
2019-12-09

5963 جار خوێندراوەتەوە

شانەى راگەیاندنى جەنگى بڵاویکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوار موشەک ئاڕاستەی فرۆکەخانەى بەغدا کرا و بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون.

لە راگەیەنراوێکى شانەى راگەیاندنى جەنگی عێراقدا هاتووە، موشەکەکان لە سەربازگەیەکى تەنیشت فرۆکەخانەى بەغدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون کە برینى دوانیان سەختە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە پشکنینى ناوچەکە کردووە و سەکۆیەکى هەڵدانی موشەکەکانیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ چەند موشەکێکدا.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت ، هەفتەى رابردوو دوو موشەك لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەین كەوتەوە، وبنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیش له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق، پێنج مووشه‌كی ئاراسته‌ كرا.

ب.ب