سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

گرافیکی کەش و هەوای NRT
فۆتۆ: NRT
2019-12-09

14298 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و لە هەندێک ناوچەش باران و بەفر دەبارێت .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٢ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٦ و دهۆک ٩ بە ٨ و کەرکوک ١٣ بە  ٩ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١١  پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٠ بە ٥، دهۆک ٩ بە ٦، کەرکوکیش ١٤ بە ٧ پلە دەبێت.

Image may contain: text and outdoor

Image may contain: sky, cloud, text and outdoorImage may contain: cloud, text and outdoor

Image may contain: cloud and outdoor