سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک مۆزە ١٢٠ هەزار دۆلارییەکە دەخوات

فۆتۆ: 
2019-12-08

11099 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک مۆزە بەناوبانگەکەی پێشانگای ئارت بازڵ لێدەکاتەوە و دەیخوات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "TMZ"، ڕۆژی شەممە پیاوێک بە ناوی "دەیڤد داتونا"وە، کە خۆی بە "هونەرمەندی برسی" ناودەبات، خۆی دەکات بە پێشانگای ئارت بازڵدا و یەکێک لە مۆزە گرانبەهاکانی هونەرمەند ماوریزیۆ کاتێلانی لە دیوارە سپییەکە لێکردووەتەوە و دوای پاککردنی قەپاڵێكی لێگرتووە، ڕاستەوخۆ پۆلیس گەشتوونەتە سەری و دەستگیریان کردووە، پاش لێکۆڵینەوە بە کەفالەت ئازاد کراوە.

لە پۆستێکی ئینستاگرامدا داتونا دەڵێت، "کارە هونەرییەکەی ماوریزیۆ کاتێلانم خۆش دەوێت و بە ڕاستیش ئەم شێوازی دانانەم خۆش دەوێت، زۆر بەتامە."

پاش ڕووداوەکە پێشانگاکە مۆزە خوراوەکەیان بە دانەیەکی نەخوراو گۆڕیووەتەوە و لە لێدوانێکدا بەرپرسی پێشانگاکە دەڵێت، "کارەکەی تێک نەداوە، بیرۆکەکە مۆزەکەیە."

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دوو کۆپی کارێکی هونەریی کە پێكهاتبوو لە مۆزێك کە بە تیپ دراوە لە دیوارێك بە ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشران، ئەمەش لە پێشانگای "ئارت بازڵ" بووە کە لە شاری میامی ئەمەریکی کراوەتەوە.