سەردێڕ:

بەپێی تەمەنە جیاوازەکان پێویستە لە ڕۆژێکدا چەند کاتژمێر بخەویت ؟

فۆتۆ: 
2019-12-08

9841 جار خوێندراوەتەوە

خەو بە یەکێک لە چالاکییە گرنگەکانی جەستە دادەنرێت، هاوکات کەم خەوی و نەبوونی بڕی پێویستی خەو، ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی جەستە بە کۆمەڵێک نەخۆشی.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، زانایان بە پێی تەمەنە جیاوازەکان پۆلێنی بڕی کاتەکانی پێویستی خەوییان کردووە، کە بە پێی پۆلێنکردنەکە تازە لەدایک بووان و منداڵاندا زۆرترین ڕێژەی خەویان پێویستە، لە پێگەیستوانیشدا ئەو بڕە کەمدەکات و لە بەساڵاچوانیشدا زیاتر کەم دەبێتەوە.

تازە لەدایکبووان و منداڵان:

منداڵانی تازە لەدایکبوو (ساوا) و منداڵانی دیکە، بۆ ئەوەی بە تەندرووستی گەشە بکەن ڕۆژانە پێویستییان بە بڕی ١٥ کاتژمێر خەو هەیە، ئەگەر منداڵێک ڕۆژانە بڕی پێویست نەخەوێت، ئەگەری هەیە کێشەی ڕەفتاری بۆ درووستببێت، یان تووشی "ئەی دی ئێچ دی" ببێت، کە حاڵەتێکە منداڵ تیایدا فرە چالاک دەبێت و ناتوانێت کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتەکانی بکات، یان کەمووکورتی لە سەرنجداندا.

پێگەیشتووان لە نێوان ٢٦ بۆ ٦٤ ساڵ:

ئەو کەسانەی لە نێوان ئەم تەمەنەدان، ڕۆژانە پێویستیان بە بڕی ٧ بۆ ٩ کاتژمێر خەو هەیە، پزیشکان ئاگاداری دەدەن دەربارەی ئەگەری ئەوەی کەمی بڕی پێویستی خەو لەم قۆناغەی تەمەندا، ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، پەستانی خوێن، قەڵەوی و سوڕى خوێن.

بەساڵاچووان:

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا بڕی پێویست بۆ خەوتن کەم دەبێتەوە، ئەو کەسانەی لە سەرو ٦٥ ساڵەوەن، پێویستییان بە بڕی ٧ بۆ ٨ کاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوونە بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕى خوێن.