سەردێڕ:

لوبنان.. سەعد حەریرى كرايەوە بە سەرۆک وەزیران

فۆتۆ: 
2019-12-08

7689 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى لوبنان بڵاویانکردەوە، سمیر خەتیب کەسایەتى بازرگانى ئەو وڵاتە کە پاڵێوراو بوو بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێ کشاوەتەوە و  سەعد حەریرى راسپێردراوە بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى زنجیرەیەک کۆبوونەوەى بەرپرسان و کەسایەتییەکان لەگەڵ موفتى  ئەو وڵاتە، رێککەوتن کراوە کە سەعد حەریرى سەرۆکوەزیرانى دەستلەکارکێشاوە بکرێت بە سەرۆکى حکومەتى کاربەرێکەر بۆ ئەوەى حکومەتى نوێ پێکبهێنێت.

کشانەوەى سەمیر خەتیب دواین پاڵێوراوبووە بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ دواى هەریەکە لە عەزوف حەریرى و محەمەد سەفدى و بەشارە مەرهج.

سەعد حەریرى لە ٢٩ى ئۆکتۆبەرى رابردوو دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستى سەرۆکوەزیرانى لوبنان راگەیاند، ئەوەش دواى نارەزایى زۆر دژى سیاسییە دەسەڵاتدارەکانى ئەو وڵاتە.

ب.ب