سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خراپترین تاوانی خۆی ئاشکرادەکات

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
فۆتۆ: میدیاکان
2019-12-08

14437 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، خراپترین تاوانێک کە لەژیانیدا کردبێتی بریتییە لە شکاندنی یاسای هاتوچۆ لەوکاتەی بە پاسکیل بەسەر شۆستەکاندا دەڕوات.

لە وەڵامی پرسیارێکی سکای نیوز-دا کە پرسیاری خراپترین تاوانی لە بۆریس جۆنسۆن، کردبوو، ئەو سەرۆک وەزیرانە کاربەڕێکەرەی بەریتانیا وەڵامی بەوەداوەتەوە، "پێموایە خراپترین تاوانم ئەوەیە کە هەندێکجار لەکاتی پاسکیل لێخوڕیندا دەچمە سەر شۆستەکان، ئەوەش شکاندنی یاسای ترافیک و هاتوچۆیە".

ڕاشیگەیاندووە، "ئەگەرچی من هەندێکجار بە پاسکیلەکەمەوە دەچمە سەر ڕێگای پیادەڕەوەکانی سەر شۆستەکان، بەڵام پێموایە ئەوە هەڵەیە، دژی ئەوانەشم کە وادەکەن و زۆریش دڵگرانم کە خۆم وادەکەم".

ئەوەش لەکاتێکدایە، وادەی هەڵبژاردنی گشتی ئەو وڵاتە نزیکبووەتەوە و وابڕیارە لە ڕۆژی ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩دا بەڕێوەبچێت. تێیدا پارتی کرێکاران و پارتی پارێزگاران هەوڵ بۆ بردنەوەی زۆرترین کورسییەکانی نێو پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەدەن.

هـ.ب