سەردێڕ:

شوان عادل وەک بەرێوەبەری ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرا ​

فۆتۆ: 
2019-12-08

24350 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر سکاڵای سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، شوان عادل وەک بەرێوەبەری ئێن ئاڕ تی دەستگیرکرا.

ڕێباز مەحمود پارێزەری ئێن ئاڕ تی  ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەى ناوی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕاپۆرتێکی پشووتری ئێن ئاڕ تیدا هاتووە سکاڵای لەسەر شوان عادل وەک بەرێوەبەری کەناڵەکە تۆمارکردووە.

ئاماژە بەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە شوان عادل چووەتە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و دادوەر بڕیاریداوە بۆ ماوەى دوو هەفتە  دەستگیربکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئێن ئاڕ تی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێدا باسی لە بڵاوکردنەوەی چەند توێژینەوەیەک کردبوو لەلایەن سەرۆکى زانکۆی سلێمانییەوە لە گۆڤارێکی ساختەدا بە مەبەستى بەرزکردنەوەى پلە زانستییەکەی.