سەردێڕ:

بەهۆى راپۆرتێکى ئێن ئاڕ تییەوە وەزیرى پەروەردە سوپاسی مامۆستایەکى کرد

سوپاسی ئێن ئاڕ تی دەکات
فۆتۆ: 
2019-12-08

18257 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى ئێن ئاڕ تى راپۆرتێکى لەبارەى شێوازى وانە وتنەوەى مامۆستایانى قوتابخانەیەکى کۆیە بڵاوکردەوە، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم سوپاسی مامۆستاکان و ئامادەکارانى راپۆرتەکە دەکات.

 ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لە کۆمێنتێکیدا بۆ ئەو راپۆرتەى ئێن ئاڕ تى، لە فەیسبووک نووسیویەتى، "سوپاس بۆ ئامادەکردنى ئەو راپۆرتە، سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەر و ستافى کارگێڕى و ئەو مامۆستا بەڕێزە و تەواوى مامۆستایانى دیکەى ئەو قوتابخانەیە."

 راشیگەیاندووە، "هەرکات چوومە کۆیە، سەردانى ئەو قوتابخانەیە دەکەم، لە نزیکەوە سوپاسگوزارى خۆمیان بۆ دەردەبڕم."

 ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى رابردوو ئێن ئاڕ تى راپۆرتێکى لەسەر مامۆستایانى یەکێک لە قوتابخانەکانى کۆیە بڵاوکردەوە کە تیایدا بەشێوازیی کرداریی و بەشێوەیەکى سەرنجڕاکێش و کاریگەر خوێندکارەکان لە وانەکان تێدەگەیەنن، تەنانەت یەکێک لە مامۆستاکان بۆفێرکردنى خوێندکاران لەسەر پیتى "نان"، لەناوپۆلدا نانى کردبوو.