سەردێڕ:

وێنە.. ​چین گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی دروست کرد

فۆتۆ: 
2019-12-07

7025 جار خوێندراوەتەوە

تەلیسکۆبی "FAST" کە دەکەوێتە باشوری چینەوە و تایبەتە بە شەپۆلە ڕادیۆییەکان دەستی بە کارکرد و لە ئێستادا لە پاڵ ئەرکە زانستییەکەیدا سەرچاوەیەکی داهاتی باشیشە لە ڕووی گەشتیارییەوە.

تەلیسکۆبەکە ناوی "FAST"ـە کە کورتکراوەی "Five-Hundred-Meter Aperture Spherical Radio Telescope"ـە و زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە، تیرەی تەلیسکۆبە ڕادیۆییەکە ٥٠٠ مەترە و ئامانجی سەرەکیی دۆزینەوەی نیشانە ڕادیۆییەکانی نێو قولایی گەردوونە کە دەکرێت لە لە نێو گەلەئەستێرەکەمانەوە یاخود لە دەرەوەیەوە نێردرابن.

بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی بەشێکی زۆری خەڵکەوە، زیاتر لە %٩٠ ی ئەو زانیاریانەی کە  لەسەر گەردوون دەیانزانین لەلایەن تەلەسکۆپە ڕادیۆییەکانەوە کۆدەکرێنەوە نەک تەلەسکۆپەکانی دیکە کە چاودێری تیشکی بینراو دەکەن، کەمترینی ئەو تیشکانەی دەگەنە سەر زەوی لە جۆری بینراون، بەشی زۆریان تیشکی خوار سور یاخود سەرو وەنەوشەیین کە بە گەردووندا بڵاو بوونەتەوە.

کێشەکە ئەوەیە هەبوونی تەلیسکۆبێک بەو گەورەییە و هەبوونی کەسانێک کە بتوانن کاری پێبکەن هەمان شت نین، بەپێی ڕاپۆرتی " South China Morning Post" چین نیگەرانە لەوەی کارمەندی پێویستی نییە بۆ کارپێکردنی تەلیسکۆبەکە سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار ساڵانە دەداتە ئەوانەی بڕیارە لەوێ کار بکەن، ئەمەش جگە لە خواردن و شوێنی مانەوە.

Devices like cell phones interfere with the telescope's sensitive operations.

FAST's dish nestled into a depression is made of thousands of triangular panels.

The giant FAST project.