سەردێڕ:

تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ پردێك بۆ گوندێکى بەردەڕەش دروستدەكات

بۆ هاتوچۆی خوێندكاران
فۆتۆ: 
2019-12-07

2994 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، بەردەڕەش، تایف گۆران

سبەی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بەمەبەستی دروستكردنی پردێك لەگوندی كەونەباكی سەر بە قەزای بەردەش سەردانی ئەو ناوچەیە دەكات.

پاش ئەوەی وێنەی خوێندكارانی گوندی كەونەباك لەكاتی چوون بۆ قوتابخانەیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە و تیایدا چەند دیمەنێكی پەڕینەوەی خوێندكاران لە پردێکى ڕووخاوەوە پیشاندرا، لەسەر فەرمانی شاسوارعەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیارە سبەی تیمی ئەندازیاری جوڵانەوەكە بچنە ئەو گوندە و بەمەبەستی دروستكردنی پردێك بۆ هاتوچۆی ئەو خوێندكارانە و دانیشتوانی ناوچەكە ڕێوشوێنی تەكنیكی بگرنە بەر.

بەپێی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی  ماوەی ساڵێكە پردی سەرەكی نێوان گوندی كەونەباك و قەزای بەردەڕەش رووخاوە و لایەنی بەرپرسیش نەهاتوون بەدەم كێشەكەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتریش تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەركی خۆی جێبەجێكردووە.