سەردێڕ:

ناوی محەمەد لە ئەمریکا چووە لیستی زۆرترین ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2019-12-07

6497 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەسەر ژمێرییەکدا ئاشکرایانکردووە، ناوی "محەمەد" لە لیستی ١٠ زۆرترین ئەو ناوانەدایە لە ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە منداڵی تازە لەدایکبوو نراون.

ئەمە لەکاتێکدا لە پێشتر ناوی "محەمەد" لە بەریتانیا لە لیستی زۆرترین ناوی تازە لەدایکبووان بووە بۆ ساڵی ٢٠١٩، کە زۆرترین منداڵی کوڕ ئەو ناوەیان لێنراوە، بۆ یەکەمجاریش لە روسیادا ناوی "محەمەد" چووە لیستی زۆرترین ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو، لە ئێستاشدا لە ئەمریکا ئەو ناوە زۆترین ناوی بەربڵاوە لەو وڵاتەدا.

کۆمپانیای توێژینەوەی ئەمریکی بەناوی "بەیبی سەنتەر"  لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئێوارەی پێنج شەممە بڵاویکردووەتەوە، لیستی ١٠ زۆترین ناوی بەربڵاوی منداڵی تازە لەدایکبووی لە ئەمریکا خستە ڕوو کە لە جیهاندا بڵاون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خێزانە مەسیحییەکان و ئەوانیتر جگە لە ئاینی ئیسلام هەڵبژاردنیان بۆ ناوی منداڵەکانیان زۆر و هەمەچەشنەن، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو مسوڵمانانەی لە ئەمریکا دەژین زۆرینەیان بەردەوام ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان بە ناوی "محەمەد" دەنێن کە لە ناوی پێغەمبەری ئیسلام "د.خ" وەرگیراوە.

لیستی ١٠ بەر بڵاوترین ناو بۆ منداڵی تازە لە دایکبوو لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بریتین لە:

١لیام

٢جاکسۆن

٣نوح

٤ئایدن

٥غرایسۆن

٦کادین

٧لۆکاس

٨ئیلیا

٩ئۆلیڤەر

١٠. محەمەد

هـ.ئـ

Image result for ‫اسم محمد ضمن أكثر 10 أسماء شعبية بين مواليد 2019 بالولايات المتحدة‬‎