سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: ڕۆژی سێشەممە پشوو نییە

فۆتۆ: 
2019-12-07

157075 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق رۆژی سێشەممە، ١٠ی ئەم مانگەی کردە پشووی فەرمی و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، "ئەو پشووە هەرێم ناگرێتەوە."

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەبێت و ناکرێت بە پشوو.

هەموو ساڵێک لە عێراقدا ڕۆژى ١٠ی کانوونی یەکەم  وەکو ڕۆژى سەرکەوتن بەسەر داعشدا دیاریکراوە و بەو بۆنەیەوە لەسەرجەم  دامودەزگاکانى حکومەتدا دەکرێـتە پشووی فەرمی.