سەردێڕ:

هەولێر.. لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-07

5995 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانى شارى هەولێر کەوتەوە و بەوهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا.

شوان عەبدولقادر، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، کاتژمێر ٢ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە یەکێک لە شوقەکانى MRF  ئاگر کەوتەوە، کە سێ کەسى تێدا بووە و دووانیان رزگارکران.

وتیشی، بەهۆى ئاگرکەوتنەوەکەوە کەسێک لە ناو شوقەکە گیانى لەدەستداوە و لە لێکۆڵینەوەدان بۆ زانینى هۆکارى روودانى ئاگرەکە.