سەردێڕ:

مەسرور بارزانى کارەکانى ١٠٠ رۆژى کابینەکەى بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-07

4331 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠٠ رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمدا تێپەڕدەبێت و بەو بۆنەیەشەوە مەسرور بارزانى ئەو کارانەى لەو ماوەیەدا کردوونى بڵاویدەکاتەوە.

کاتژمێر ٨ى ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتارێکى تەلەفزیۆنى پێشکەشدەکات و باس لەو کارانە دەکات کە لە بوارى ئابورى و وەبەرهێنان و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا کردوونى لە ماوەى دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکى حکومەت.

رۆژى (١٠ى تەموزى ٢٠١٩) دواى نۆ مانگ لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم بە سەرۆک و جێگر و وەزیرەکانى کابینەکە جگە لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان، لە پەرلەمانى کوردستان متمانەیان پێ درا و سوێندى یاساییان خوارد.