سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

کەش و هەوای هەرێم
فۆتۆ: 
2019-12-07

11396 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و سبەی هەور و باران دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٧ و دهۆک ١٣ بە ٨ و کەرکوک ١٦ بە ١٠ پلە دەبێت.

 هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٧، دهۆک ١٣ بە ٨، کەرکوکیش ١٥ بە ٩ پلە دەبێت.

روونیشیکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وە تا سبەى بەیانى، ڕیژەى بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و ناوچەکانى گەرمیان.

Image may contain: sky, cloud, outdoor and text

Image may contain: outdoor

Image may contain: cloud, sky, mountain, outdoor, text and nature

Image may contain: outdoor and text