سەردێڕ:

هێزە عێراقییەکان لە سێ پارێزگادا ئۆپراسیۆنى هاوبەشیان دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-12-07

2425 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ قۆناغى حەوتەمى ئۆپراسیۆنى (ئیرادەى سەرکەوتن) لە هەر سێ پارێزگاى کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە دەستیپێکرد.

لەبەیاننامەیەکدا عەبدولئەمیر رەشید رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە بە فەرمانى سەرۆک وەزیران و فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق، بەیانى ئەمڕۆ لە چوار میحوەرەوە قۆناغى حەوتەمى ئۆپراسیۆنى ئیرادەى سەرکەوتن بە پاڵپشتى هێزى ئاسمانى عێراق و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە، کێوماڵکردن و پشکنینى گوند و دەشتاییەکان و دەستگیرکردنى داواکراوان و وشککردن و لەناوبردنى سەرچاوەکانى تیرۆرە.

ئەو ئۆپراسیۆنە لەکاتێکدایە، رەوشى ئەمنى ناوچەکانى خوارووى عێراق بەهۆى بوونى هێزە چەکدارەکانەوە ناجێگیرە و سوپاى عێراقیش لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکڕدنى دۆخى ئەمنى لەو ناوچانەدا بەردەوامن.