سەردێڕ:

پۆمپیۆ: ئەو بەرپرسە عێراقییانەی سزادراون هاوپەیمانی ئێرانن

بەرپرسی باڵایان تێدایە
فۆتۆ: 
2019-12-06

5301 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکان هەڵگرى نامەى بەهێزن بۆ بەرپرسانى عێراق و لەداهاتوودا سزاى زیاتر بەسەر بەرپرسانى ترى عێراقدا دەسەپێنین ئەگەر پێشێلکاریەکان بەردەوام بێت.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا هۆشداریشی داوەتە حکومەتى عێراق و دەڵێت، "پێویستە حكومەتی عێراق چاکسازى پێویست لەدەستوردا بکات".

ئاماژە بەوەشكراوە، خەمیس خەنجەر كەیەكێكە لە سزادراوەكان لەپێناو جێبەجێكردنی كاری نایاسایی بەرتیلی بە بەرسانی حكومەت داوەو بەوەش دەستی هەبووە لە گەندەڵی گەورەو بەهەدەردانی سامانی وڵات.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، بەتۆمەتی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران و تەقەكرن لەهاوڵاتییان، سزای بەسەر هەریەک لە قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسایبی ئەهلی حەق و برایەكی بەناوی لەیس خەزعەلی، خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق و حسین فالح لامی بەڕێوەبەری ئاسایشی حەشدی شەعبی سەپاندووە.