سەردێڕ:

سەرۆكی پەرلەمان: لەڕێى هەژمارى نافەرمییەوە هێرش دەکرێتە سەرمان

فۆتۆ: 
2019-12-06

17762 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆكی پەڕلەمان لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕەتیكردەوە ئەو پۆست و دەستەواژانەی چەند ڕۆژێكە بەناوی سەرۆكی پەڕلەمانەوە بڵاودەكرێتەوە پەیوەندییان بەوەوە هەبێت.

پاش ئەوەی لەچەند سایت و گۆڤارێك هەندێك پۆست و وێنە و دەستەواژە بەناوی ڕیوازفایەق سەرۆكی پەڕلەمانەوە بڵاوكراویەوە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوەوە تیایدا هاتووە، "له‌ دوێنێوه‌ له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی ناجۆر ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، و پۆستێكی دروستكراوی هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له‌ ئینستاگرام كراوه‌ته‌ كه‌ره‌سته ‌و ئامرازی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ناڕه‌وایه‌."

روونیشیکردووەتەوە، "ئه‌مجۆره‌ وتانه‌ دووره‌ له‌ ئاكارو بیركردنه‌وه‌ی سەرۆكی پەڕلەمانەوە، ئەم هەڵمەتانە په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".

لەڕوونكردنەوەكەی نوسینگەی سەرۆكی پەڕلەماندا ئاماژە بەوەشكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاوه‌نی دوو پێگه‌ی فه‌رمییه‌ له‌ تۆڕه‌كانی "تویته‌ر و فه‌یسبووك" كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێك سایت و ڕاگەیاندنەكان كۆمەڵێك وینە و پۆست و دەستەواژەیان بڵاوكردەوە كەگوایە لەلایەن ڕیواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانەوە بڵاوكراوەتەوە.