سەردێڕ:

باکوری کوردستان.. سێ سەرۆک شارەوانی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-12-06

1352 جار خوێندراوەتەوە

به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) حکومەتى تورکیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانی شاری وان-ی لە باكوری كوردستان ده‌ستگیركرد.

ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، سه‌رۆك شاره‌وانییەکانى شارۆچكه‌كانی مورادیه‌، ئۆزاڵپ و باشكالە له‌پارێزگای وان ده‌ستگیركران، کە سەربە پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ن.

ڕاشیگەیاندووە، حكومه‌تی توركیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌شی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ گه‌ڕاندووەته‌وه‌.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەرسێ سەرۆک شارەوانییەکە بە بڕیارى سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی وان لێكۆڵینه‌وەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژى پێنجى ئەم مانگە پۆلیسی توركیا له‌ پارێزگای موش دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیركرد کە لە مانگى ئەیلولى ئەمساڵەوە لەکارەکانیان دورخراونەتەوە.