سەردێڕ:

پنتاگۆن تاوتوێی ناردنی حەوت هەزار سەربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بەشێک لە هێزی دەریایی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-12-06

1949 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) تاوتوێی ناردنی حەوت هەزار سەربازی زیاتر، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، دەکات.

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا بە سی ئێن ئێن-یان ڕاگەیاندووە، ئەوان بەنیازن چوار بۆ حەوت هەزار سەربازی دیکە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کەنداو، زیادبکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ میدیا ئەمریکییەکان لە زاری بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری ئەو وڵاتەوە، هەواڵی هەبوونی موشەکی بالیستی کورتمەودای ئێرانییان لە عێراقدا بڵاوکردەوە.

هاوکات، لەماوەی ڕابردوودا، پنتاگۆن ئەوەشی ڕاگەیاندبوو، سعودیە ئامادەیی بۆ لە ئەستۆگرتنی کۆی خەرجییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە، دەربڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، هەواڵی ناردنی ١٢ کەشتی جەنگی و ١٤ هەزار سەربازی ئەمریکای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردبوویەوە، بەڵام وتەبێژی پنتاگۆن ڕەتیکردەوە.

H.B