سەردێڕ:

ئەمریکا.. هیلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و سێ سەرباز گیانیان لەدەستدا

لە ولایەتى مینیسوتا
فۆتۆ: 
2019-12-06

6199 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ولایەتى مینیسوتاى ئەمریکا بەهۆى کەوتنەخوارەوەى هیلیکۆپتەرێکى ئەمریکى سێ سەرباز گیانیان لەدەستدا.

نوسینگەى راگەیاندنى پاسەوانى نیشتمانى لە ولایەتى مینیسوتاى ئەمریکا بڵاویکردەوە، هیلیکۆپتەرەکە لە جۆرى ٦٠ى بلاک هۆک بووە سەر بە هێڵى ئاسمانى سوپاى پاسەوانى نیشتمانى ولایەتەکە بووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمى نێو هیلیکۆپتەرەکە لە گەشتێکى تاقیکردنەوەدا بوون و بەرپرسانى ولایەتەکەش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

لە ساڵى ٢٠٠٩ وە شارى سانت کلاود کە هیلیکۆپتەرەکەى لەسەر کەوتووەتە خوارەوە بنکەیەکى سەربازى پاسەوانى نیشتمانى لێدروستکراوە بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى فرۆکەى جۆرى بلاک هۆک.

ب.ب