سەردێڕ:

وەزارەتى دارایی: بەرپرسیارییەتى موچە نەدراو و پاشەكەوتەكان لە ئەستۆدەگرین

موچەى پاشەکەوتکراوى فەرمانبەران
فۆتۆ: 
2019-12-05

11076 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم و وەزارەتەکەى بەرپرسیاریەتی هەموو موچە نەدراو و پاشەکەوتەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

وەزارەتەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى ئەمڕۆیاندا ئاماژەى بە سێ مووچەى قەرزى فەرمانبەران کرد کە لاى حکومەتى هەرێمە، دواتر سەرۆكی شاندى هەرێم بۆ دۆسیەى نەوت و بودجە زانیارییەكەی بۆ ڕاستكردەوە كە سێ موچە نییە، بەڵكو مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و ١٢ مانگی خانەنشینان قەرزدارە.

لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتى دارایی ئاماژەى بەوەکردووە،" نە ڕۆژنامەنووسەكە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون."

باسی لەوەشکردووە، سەربارى ئەوەى مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم لە کۆنفراسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى عێراقدا رێککەوتوون ئەگەر بودجەی عێراق وەک خۆی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت کێشەی درەنگ دابەشکردنی موچە نامێنێت.