سەردێڕ:

مستەفا چاوڕەش: ئەگەری هەیە کۆنگرەی یەکێتی دوابخرێت

فۆتۆ: 
2019-12-03

5620 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، کارزان تارق

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەگەری هەیە کۆنگرەی یەکێتی بۆ هەفتەیەک دوابخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، "کۆنگرەی یەکێتی لەمساڵدا دەکرێت، بەڵام ئەمشەو مەکتەبی سیاسی کۆبونەتەوە و بڕیاری ئەوەیانداوە کە رۆژی پێنجشەممە، سەرکردایەتی یەکێتی بۆ قسەی کۆتایی لەسەر کۆنگرەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان کۆببێتەوە".

وتیشی، " پێدەچێت کۆنگرە هەفتەیەک دوابخرێت، بەڵام هەموان چاوەڕێی بەستنی کۆنگرەن".

 ئەوەش لە کاتێکدایە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ئێستا سێ کۆنگرە و دوو پلنیۆمی بەستووە، کە کۆتا کۆنگرەیان لە ساڵی ٢٠١٠دا بووە، هەروەها بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەسترێت، واتە دەبوو لە مانگی سێی ٢٠١٣دا کۆنگرەی چوارەمی ببەستایە، بەڵام پلنیۆمی بەست و دوای نۆ ساڵ لە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حزبە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ٧ی ئەیلوولی ئەمساڵ بڕیاریدا کە ٧ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرە ببەستێت.