سەردێڕ:

وێنە.. شارەوانی هەولێر تابلۆ زیادەڕۆکان لادەبات

دیمەنی لابردنی زیادەرۆیی سەرشەقامێک، هەولێر
فۆتۆ: NRT
2019-12-03

19504 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانی هەولێر سەرجەم ئەو تابلۆیانە لادەبات کە بەشێوەی زیادەڕۆ لە شەقامەکاندا دانراون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی دوکاندار و خاوەنکارانی ناوچەکە بە ڕێنماییەکانەوە، شارەوانی هەولێر هەستاوە بە لابردنی تابلۆ زیادەڕۆکان لە لە سنوری شۆستەکانی جووت سایدی ئیمێرجنسی لە شەقامی ٦٠ مەتری هەتا شەقامی ٤٠ مەتری.

ڕاشیگەیاند، هەڵمەتەکە لەڕێگای شۆفڵەوە و بەهاوکاریی پۆلیس و هێزی زێرەڤانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بە قسەی بەرپرسانی شارەوانی هەولێر هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و ناوچەکانی دیکەی شاری هەولێر دەگرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا، پەرلەمانتارێکی کوردستان، چەندین نموونەی دەستدرێژی بۆسەر موڵک و زەوی حکومەت و هاوڵاتیان لەلایەن کەسانی دەسترۆیشتووەوە ئاشکراکرد و تائێستاش، هیچ کەس و لایەنێک لەسەر ئەو بابەتە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە، بەڵام زیادەڕۆیی چەند شەقام و بازاڕێک، شارەوانی هەولێری هێناوەتە سەر خەت و بە شۆفڵ کار بۆ لابردنی دەکەن.