سەردێڕ:

سائیرون: دەستبەردارى مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەبین

فۆتۆ: 
2019-12-03

2512 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، دەستبەردارى مافی خۆى دەبێت لە دیاریکردنی کاندیدى سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بەپێی دەستور مافى خۆیەتى.

 ئەمڕۆ سێشەمە هاوپەیمانی سائیرون بە ڕابەرایەتى موقتەدا سەدر لە نامەیەکدا بۆ بەرهەم ساڵحى سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندوە، وەک هاوپەیمانی سائیرون دەستبەردارى دیاریکردنى کاندیدێک دەبن بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق .

ئاماژەش بەوەدەکەن، هاوپەیمانیەکەیان بە پێی دەستور وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مافی ئەوەی هەیە کاندید پێشکەشی سەرۆک کۆمار بکات بۆ ئەو پۆستە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گەل مافی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێى عێراقی هەیە، "ئەو کاندیدەی گەل ویستى لە سەرى بێت هەر ئەویش دەبێتە کاندیدی ئێمە".

ئەوەش دوای ئەوەدێت پاش دوو مانگ لە بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى هاوڵاتیانى پارێزگاکانى عێراق و کوژرانی  زیاتر لە٤٠٠ کەس، ئێوارەی ٢٩ی تشرینی دووەم عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی حکومەت راگەیاند.