سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: شاندى هەرێم و بەغدا سەبارەت بە بودجە ڕێککەوتن

فۆتۆ: 
2019-12-03

15103 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندى هەرێم و بەغدا سەبارەت بە بودجە ڕێککەوتن و هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتوە، "بەپێی رێککەوتنەکە، هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەریشدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٠ رەوانە ى هەرێم دەکرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتوەتە دەرئەنجامی کۆتایی لە سەر پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٠، ئەوەش یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشداربێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، داواکارن لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە قۆناخی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان هاوکار و پشتیوان بن.