سەردێڕ:

١٨٦ کەسایەتی بۆ ئەنجومەنی دادوەری: فریای ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین بکەون

فۆتۆ: 
2019-12-03

690 جار خوێندراوەتەوە

 نزیکەی ٢٠٠ ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و  مامۆستا یاداشتێکیان دایە ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم و داوادەکەن یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانی ھەرێم جێبەجێبکرێت و دەڵێن " فریای ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین بکەون".

لە یاداشتەکەی ئەو کەسایەتیانەدا ھاتووە، "ئاشکرایە دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان زامنی پاراستنی جێبەجێکردنی یاساکان و وەرگرتنەوەی مافەکانن بۆ ھەمووان؛ بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێبینیی جدییە، بەشێک لە دادوەران و دادگاکانی ھەرێمی کوردستان بەو ئاراستەیە کارناکەن و یاساکان وەک خۆی جێبەجێ ناکەن".

ئەوەشی تێدا ھاتووە، "دیارترین بەڵگەش کارنەکردنە بە یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانی (ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧) و یاسای (ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣)ی مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان و لە بەرامبەردا بەشێک لە دادەوەران یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ھەرێمی کوردستان و یاسای ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی سزادانی عێراقی بەسەر رۆژنامەنووسان جێبەجێدەکەن".

 ھەر لەو یاداشتەدا ئەم داواکارییانەی خوارەوە ھاتووە:

١-گشتاندن بکرێت بۆ سەرجەم دادگاکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای کاری رۆژنامەگەری ھەرێمی کوردستان بەسەر رۆژنامەنووسان و دۆسییەکانیان لە دادگاکان.

٢-پەنا نەبردنی دادگاکان بۆ راگرتنی رۆژنامەنووسان لە کاتی لێکۆڵینەوە.

٣-کار بە کۆنووسی واژووکراوی ١٧/٢/٢٠١١ بکرێت.