سەردێڕ:

فراکسیۆنى کۆمەڵ و نەوەى نوێ : پەرلەمان ناتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ حکومەت بریاربدات

فۆتۆ: 
2019-12-03

2002 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنى نەوەى نوێ و کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند، پەرلەمانى کوردستان ناتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى هەرێم و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان هیچ بریارێک بدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو فراکسیۆنى نەوەى نوێ و کۆمەڵى ئیسلامى لەپەرلەمانى کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا  ڕایانگەیاند، حکومەتى هەرێم ڕازی نییە بە بەخشینی کەسوکاری شەهیدان لە باجی تاپۆکردنی خانووەکانیان لە کاتێکدا ئەوە بڕگەیەک بوو لە یاساکەی پێشتر و پەرلەمان جێگیریکردووە.

ڕاشیانگەیاند، هەردوو فراکسیۆنەکە داواکارن سەرجەم فەرمانبەرانى گرێبەست بکرێنە هەمیشەى بەبێ هیچ مەرجێک لەلایەن حکومەتەوە چونکە ئەوان ساڵانێکە خزمەتى فەرمانگەکان دەکەن.

ئاماژەشیان بەوەکرد، پەرلەمانى کوردستان ڕۆڵى چاودێرى لەدەستداوە و بەجۆرێک بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتى هەرێم و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت بریاربدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی ٣٠ى تشرینى یەکەمى پەرلەماندا، یاسای تاپۆکردنی زەوییە زیادەرۆییەکان لە سنوری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان، بەدەنگی ١٠٠ پەرلەمانتار پەسەندکرا.