سەردێڕ:

مافی مرۆڤی عێراق: مەترسی لەسەر کارمەندانى تەندروستى عێراق هەیە

فۆتۆ: 
2019-12-03

885 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کارمەندانى تەندروستى لە پارێزگاکانى عێراق مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەمە كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، کارمەندانى تەندروستى لە پارێزگاکانى عێراق مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، دەبێت ژیانى هەموو كارمه‌ندان پارێزراوبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت هێزە ئەمنییەکانى عێراق ژیانى کارمەندانى تەندروستى بپارێزن کە لە نەخۆشخانەکاندا خزمەتى هاوڵاتیان دەکەن.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، لە چەند رۆژى رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى لەشارى نەجەف به‌ چه‌قۆ و شمشێره‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سەدر و په‌لاماری ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌یان دا كه‌ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى نەجەف بوون.