سەردێڕ:

​پەرلەمانتارێک: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هیچ بارگرانییه‌ك بۆ حكومه‌ت دروست ناكات

فۆتۆ: 
2019-12-03

3598 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ليژنەی ياسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هیچ بارگرانییه‌ك بۆ حكومه‌ت دروست ناكات.

عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی ليژنەی ياسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەياند، دەبوو لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا پڕۆژە ياسای بە هەميشەی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت نەيتوانيوە لە ماوەی دوو هەفتەدا ئاماری فەرمانبەران ئامادە بکات و لەبەرامبەردا تەنها ئاگاداری کردونەتەوە کە ئەو ئامارە ئامادە نەبووە.

وتیشی، له ‌هه‌رێمی كوردستان ٢٩هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه‌ و دامه‌زراندنیان هیچ بارگرانییه‌ك بۆ حكومه‌ت دروست ناكات.

ئەمەش لە کاتێکدايە حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی مانگی ڕابردوو نوسراوێکی ئاڕاستەی پەڕلەمان کردوو ڕايگەياند وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانيارييە لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست و هەرکاتێک زانيارييەکان تەواوبوو پەرلەمان ئاگادار دەکەنەوە.

پێشتریش کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نایەوێت فەرمانبەرانی گرێبەست بکات بە هەمیشەیی.