سەردێڕ:

​کاتی دابه‌شكردنى موچه‌ ڕاگەیەندرا

موچەى  مانگی ئەیلول
فۆتۆ: 
2019-12-03

231930 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پارە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ڕۆژى پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەش یەکەم شوێن دەبێت موچە وەردەگرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتووش لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی حەفتا و هەشتا موچە وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژەکانی تریش هاوشێوەی مانگەکانی تر موچەى وەزارەتەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئێستا مانگی کانوونی یەکەمە و حکومەت موچەى مانگی ئەیلول دابەشدەکات و بەو پێیەش موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دەکەونە ساڵی داهاتوو.