سەردێڕ:

بڕى بارانبارین لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ئاشکرا کرا

فۆتۆ: 
2019-12-03

16214 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى ناوچەکانى هەرێمى بڵاوکردەوە و بەو پێیەش زۆرترین بڕى باران لە سنورى ئیدارەى گەرمیان باریوە.

بەپێی ئەو خشتەیەى کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین بڕى باران لە قەزاى کفرى سەر بە گەرمیان باریوە کە دەگاتە ٥٤ ملیمەتر و کەمترین بڕیش لە قەزاى چۆمانى سەر بە پارێزگاى هەولێر باریوە کە ١ ملیمەترە.

هەر بەپێی خشتەکە لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە شارى هەولێر  ٣,٧ ملیمەتر و لە سلێمانى ٣١,١ ملیمەتر و لە دهۆک ٢٤,٧ ملیمەتر و کەرکوک ٩,٧ ملیمەتر و هەڵەبجە ١٣,٥ ملیمەتر باران باریوە.

بارینى ئەو بڕە بارانە دواى ئەوە دێت کە لەماوەى دوو رۆژى رابردوودا هەرێم کەوتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى بارانبارینى بەلێزمە و کاریگەرییەکەى تا ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوام بوو.

No photo description available.